ھێزە ئەمنیەکان و حەشدی شەعبی بەشداری ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دەکەن

  2017-12-06 14:55      73 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی، مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ھەیە.

کەریم تمێمی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: بەپێی دەستوور، ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ھەیە، ھەروەک داواشی لە ئاژانسەکانی راگەیاندن کرد، بە وریایی و راستگۆیی زانیارییەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان بگوازنەوە.

کەریم تمێمی لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا وتیشی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، سەرجەم رێوشوێنەکانی تایبەت بە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو، گرتۆتەبەر.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو