بڕیارە بەغدا 180ملیار دیناری تەندروستی بنێرێت

  2017-12-06 15:26      14 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە حكومەتی عیراق 170 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابین بكات و دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بنێرێت، بەڵام بەوتەی وەزیری تەندروستی ئەمە "بەڵێنە".

ئەمڕۆ (6/12/2017) د. ڕێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  بەڵێنە بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو 170 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابین بكات و دەرمان و پێداویستی پزیشكی بنێرێت ئەگەر بە "سیاسی" نەكرێت  و هاوكاتیش وەبیریهێنایەوە كە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عیراق قسەی كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە كەمبوونەوەی بڕی دەرمان بۆ هەرێم پەیوەندیی نییە بە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداوە  و ئاماژەی بەوەشدا  ئەمساڵ بەغدا بڕی 108 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین كرد.

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی: تا ئێستا نرخ لەسەر پێنج هەزار جۆر دەرمان دانراون و لە هەوڵەكانیش بەردەوام دەبن بۆ دیاریكردنی نرخی دەرمانەكانی دیكە.

وتییشی: لە بەشە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2017 ئەو 17%یەی كە بۆ بەشە دەرمانی هەرێم ئامادەكراوە 108 ملیار دینار بووە و لە ئێستادا تەواوبووە، بۆیە ناتوانن وەك ڕابردوو دەرمانی پێویست ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن.

لە كۆنگرەكەدا د. رێكەوت حمە رەشید وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند : هاوشێوەی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە بریارێكی وەزارەتەكەی پەسەندكرد كە پێشتر پێشكەشیان كردبوو، %5 باجی بەكاربردنی خستەسەر  جگەرەو نێرگەلەو ماددە حكولیەكان و دوای 15 بۆ 20 ڕۆژی تر بابەتەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو