كێشه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان چاره‌سه‌ر كرا

  2017-12-06 17:12      135 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات به‌هۆی جێبه‌جێنه‌کردنی داواکاریه‌کانیانه‌وه‌ خاوه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان کاره‌بای مۆلیده‌یان کوژانده‌وه‌و گردبونه‌وه‌، له‌ ئێستادا کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تارق سه‌مین سه‌رۆکی سه‌ندیکای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات کاره‌بای مۆلیده‌ی شاری سلێمانیمان کوژانده‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای سلێمانیه‌وه‌ به‌ڵێنمان پێدراوه‌ داوا کاریه‌کانمان که‌ دابینکردنی گازه‌ جێبه‌جێبکه‌ن.

ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سه‌رجه‌م مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کانی شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات کاره‌بای مۆلیده‌یان کوژانده‌وه‌، دواتر بڕیاریشیاندا هه‌تا داواکانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت کاره‌بای مۆلیده‌ نه‌ده‌ن به‌ هاووڵاتیان .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو