دانوستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌

  2017-12-06 18:31      128 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند به‌غدا له‌گفتۆگۆ و دانوستاندایه‌ له‌گه‌ڵ تاران سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌.
جه‌بار لعه‌یبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق، ئه‌مڕۆ 6/12/2017 رایگه‌یاند: دانوستانه‌کان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکوکه‌وه‌،

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای به‌ بازاڕکردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) له‌ گفتۆگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ تاران بۆ دیاریکردنی کاتی هه‌نارده‌کردنی که‌رکوک له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌.

به‌رپرسێکیش له‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌شێک له‌نه‌وتی خاوی که‌رکوک ره‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌کانی کرماشان ده‌کرێت له‌ئێران، ئه‌وه‌شی رونکردووه‌ته‌وه‌ هه‌نارده‌کردنه‌که‌ له‌رێگه‌ی تانکه‌ری نه‌وته‌وه‌ ده‌بێت و پێده‌چێت رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ بکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو