داھاتی گومرگەکان گەیشتۆتە یەک ترلیۆن و ١٤ ملیار دینار

  2017-12-06 19:09      459 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆکی دەستەی گومرگی گشتی عێراق زیادبوونی داھاتی گومرگەکانی عێراقی بۆ زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار راگەیاند.
 مونزر عەبدولئەمیر ئەسەد ، سەرۆکی دەستەی گومرگی گشتی عێراق رایگەیاندووە ، تا ٣١ ی مانگی تشرینی یەکەم ، داھاتی گومرگەکان گەیشتۆتە یەک ترلیۆن و ١٤ ملیار دینار ، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو داھاتی گومرگەکان ٥٥٩ ملیار دینار بووە .
 ھەروەھا پێشبینیشیکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ داھاتی گومرگەکانی عێراق بگاتە یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار . 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو