هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێك ئاڕاستەی نوێنەرانی یەكێتی دەكات

  2017-12-06 19:47      1052 جار بینراوە        کۆمێنت

عومەر ئەحمەد قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکارگێڕیی گشتی سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات و لەدیدارێکیشدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ کار و هەنگاوەکانی نوێنەرانی یەکێتی لەسێکتەرە جیاجیاکان، لەپێناو باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ 6ی کانوونی یەکەمی 2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە عومەر ئەحمەد قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکارگێڕیی گشتی، لە دیدارێکدا بارودۆخی پارێزگاکە و کار و پڕۆژە جیاجیاکان بۆخزمەتکردنی هاوڵاتیان گفتوگۆی لەسەرکرا.  

لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ستراتیژ و ئاڕاستەی سیاسیەتی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان روونکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ کار و هەنگاوەکانی نوێنەرانی یەکێتی لەسێکتەرە جیاجیاکان، لەپێناو باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان و خزمەتکردنی کوردستان دووپاتکردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، عومەر ئەحمەد قەڵادزێی، کەماوەی حەوت مانگە، لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی کاروباری پارێزگاکە وەک پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەبات، پوختەیەک لە کار و پرۆژەکانیانی بۆخزمەتی پارێزگاکە و هاوڵاتیان وەک ئەرکی ئیداری و یاسای خۆیان باسکرد، ئەوەشی خستەڕوو وەک کادرێکی یەکێتی لەهەوڵەکانیان بۆخزمەتکردنی کوردستان و باشتر ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتیان هەر بەردەوام دەبن.

لەبەرامبەریشدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ستایشی‌ کار و خزمەت و هەنگاوەکانی عومەر ئەحمەد قەڵادزێی لەڕابردوودا کرد و پشتیوانی‌ خۆشی‌ بۆ سەرخستنی‌ هەنگاوەکانیان لەداهاتوودا دەربڕی.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو