رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی رێكخستنه‌وه‌

  2017-12-06 19:58      85 جار بینراوە        کۆمێنت

مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا  رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی رابردوودا، ره‌وتێک به‌ناوی (ره‌وتی نوێکردنه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی) راگه‌یه‌نرا، له‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک هه‌ڤاڵی یه‌کێتی وه‌ کاری بۆ ده‌کرێت، بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ هه‌موو لایه‌کی رابگه‌یه‌نین، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی (ی، ن، ک)ه‌و کارێکه‌ به‌ئاڕاسته‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌حیزب خزمه‌ت به‌ یه‌کێتی ناو یه‌کێتی ناکات.

ئه‌وه‌ش رونده‌کاته‌وه‌: ره‌وتێک به‌ هه‌رناو و ئامانجێک هێنده‌ی بۆ مه‌رام و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تییه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌نگاوێک نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌ ونبووه‌کانی حزب.

 ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
له‌ماوه‌ی رابردوودا، ره‌وتێک به‌ناوی (ره‌وتی نوێکردنه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی) راگه‌یه‌نرا، له‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک هه‌ڤاڵی یه‌کێتی وه‌ کاری بۆ ده‌کرێت، بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ هه‌موو لایه‌کی رابگه‌یه‌نین، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی (ی، ن، ک)ه‌و کارێکه‌ به‌ئاڕاسته‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌حیزب خزمه‌ت به‌ یه‌کێتی ناو یه‌کێتی ناکات و هه‌وڵێکیشه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌مپه‌ردانان له‌به‌رده‌م  به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره‌دا، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ هیچ جۆرێک په‌سه‌ندکراونیه‌، دروستکردنی هه‌ر ره‌وتێک به‌ هه‌رناو و ئامانجێک هێنده‌ی بۆ مه‌رام و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تییه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌نگاوێک نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌ ونبووه‌کانی حزب.

بۆیه‌ راستتر وایه‌، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ له‌ڕێگای وێستگه‌ شه‌رعییه‌کانه‌وه‌ هه‌نگاوبنێن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان، نه‌ک له‌ڕێگای ناشه‌رعی و پێچه‌وانه‌ به‌په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی حیزب، جارێکی تر جه‌خت ئه‌که‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یی کاری حیزبی و ده‌ڕژێته‌ خانه‌ی خزمه‌تکردن به‌ دژو نه‌یاره‌کانی یه‌کێتی، سیاسه‌تی چه‌پکه‌ گوڵه‌که‌ی مامیش له‌م جۆره‌ هه‌نگاو و کارانه‌دا، له‌ به‌دیهێنانی ئه‌رکه‌ قورسه‌کانیدا دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ قۆناغه‌که‌ پێویستی به‌ هه‌وڵ و کۆششی ته‌واوی هه‌ڤاڵانه‌و تا به‌ستنی گۆنگره‌ش پابه‌ندبوون به‌ په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندکراوی یه‌کێتیه‌وه‌ ئه‌رکی بنچینه‌یی ژیانی حزبی و سیاسیمان ده‌بێت.

یه‌کێتیی  نیشتمانیی  کوردستان                                             
مه‌کته‌بی ڕێکخستن
6/12/2017
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو