كچی دامەزرێنەری هواوی، حكومەتی كەنەدا دەداتە دادگا

  2019-03-04 12:07      139 جار بینراوە        کۆمێنت
منگ وانزۆ، بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواویی چینی

منگ وانزۆ، بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواویی چینی بۆ تەكنەلۆجیا كە لەهەمان كاتدا كچی دامەزرێنەری كۆمپانیاكەیە، رایگەیاند سكاڵا لەدژی حكومەتی كەنەدا تۆمار دەكا بەهۆی ئەوەی ساڵی پار لەفڕۆكەخانەی ڤانكۆڤەر دەستگیركرابوو. 
پارێزەرانی وانزۆ داواكارییان بۆ دادگا بەرزكردەوە كەتێیدا داوای قەرەبووی ماددی دەكەن بەهۆی ئەو زیانەی لەئەنجامی دەستگیركردنەكەی بەر ناوبراو كەوتووەو مافە مەدەنییەكانی پێشێلكراون.
دەسەڵاتدارانی كەنەدا مانگی كانونی یەكەمی رابردوو، لەسەر داوایەكی ئەمریكا، بەتۆمەتی گەندەڵی و هەروەها گومان لەوەی كۆمپانیاكە ئابڵوقەی ئەمریكای سەر ئێرانی پێشێلكردووە، كچی دامەزرێنەری هواویی دەستگیركردبوو. 
لەلایەن خۆیەوە، حكومەتی چین رەخنەی لەدەستگیركرنی وانزۆ گرتبوو و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند كەداوایان لەدەسەڵاتدارانی كەنەداو ئەمریكا كردووە خێرا هۆكاری دەستگیركردنەكە روونبكەنەوەو ئازادی بكەن. 

سەرچاوە: bbc

هاوناز شەوكەت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو