سەرۆکی ئەمریکا قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند

  2017-12-06 23:26      127 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆکی ئەمریکا قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریشدا بەگواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس. 

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکیدا رایگەیاند: کاتی ئەوە ھاتووە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنن و دان بەوەدا بنێن کە ئەو شارە پایتەختی ئیسرائیلە و بڕیایشیداوە باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بگوازێتەوە و ئەم بڕیارەشی ھەرچەندە زۆر دواکەوتووە، بەڵام دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ھاوڕان لەسەر ئەوەی رەوشی قودس وەک خۆی بمێنێتەوە. 

وتیشی: پشتیوانیی دروستکردنی دوو دەوڵەت دەکەن ئەگەر ئیسرائیل و فەڵەستین رێکبکەون و ھەموو ھەوڵێکیش دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، ترامپ داواشی لە دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی کرد لەم ماوەیەدا گەشت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو