هەرێمی کوردستان پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت

  2017-12-07 11:33      102 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرێمی کوردستان حکومەتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند و پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.

ئەمڕۆ لەڕێورەسمی راگەیاندنی پڕۆژەکەدا کە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، حکومەتی ئەلیکترۆنی دەتوانێت کارەکانی حکومەت خێراتر و ڕێگری لە گەندەڵی بکات و هەروەها بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات.

وتیشی: گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان.

ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئێستادا ڤیزا كراوە بە سیستمی ئەلیكترۆنی ئەمەش تەواوی كارەكانی خێراتر كردووە، كات و تێچووی بۆ داواكارانی ڤیزا و وەزارەتی ناوخۆ كەمكردووەتەوە، ھەروەھا بووەتە مایەی شەفافیەتی زیاتر، چونكە چاودێر و ھەڵسەنگاندن ئاسانتر بووە و تێچووی كەمبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و بڕیاریشە لەنێوان ساڵانی (٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢) بەهاوکاری ڕێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێبکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو