ریکس تیلەرسن: بڕیارەکەی ترامپ راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت

  2017-12-07 12:06      158 جار بینراوە        کۆمێنت
ترامپ و تیلەرسن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بریارەکەی ترامپ بۆ گواستنەوەی بالیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە تەلئەبیبەوە بۆ (قودس-ئۆرشەلیم) راگەیاند و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندو کاردانەوەیەکی زۆری جیهانیشی لێکەوتەوە، ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بریارەکەی ترامپ بۆ گواستنەوەی بالیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی بریارەکەی دۆناڵد ترامپ قودس پایتەختی ئیسرائیلە و لەدوای بڕیارەکەشەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا راستەوخۆ  لەتەلئەبیبەوە دەگوازرێتەوە بۆ قودس .
تیلەرسن وتیشی: بەھۆی بوونی پەرلەمانی ئیسرائیل، دادگای باڵا و نووسینگەکانی سەرک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەشاری قودس، بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەرکردووە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، ترامپ پێش دەرکردنی ئەو بڕیارە ڕاوێژی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ھاوپەیمان و دۆستانی ئەمریکادا کردووە، وتووشیەتی "ئێمە باوەڕمان بە دەستەبەرکردنی ئاشتی ھەیە لە دوای ئەم بڕیارە".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو