میسى، بۆ بەردەوامبوون لەیاریکردن چاوەڕێی مۆندیال دەکات

  2017-12-07 12:42      82 جار بینراوە        کۆمێنت

لیۆنێل میسى لەچاوپێکەتنێکدا رایگەیاند  ئەگەر دۆخى ئەرجەنتین لە جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا بە باشى نەڕوات، ئەوا پێویستە هەموویان واز لەهەڵبژاردەکە بهێنن.
لیۆنێل میسی هێرشبەرى هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی هیچ جامێکی مۆندیالی جیهانی بەرزبکاتەوە، رایگەیاند: گەر ئەرجەنتین ئەنجامێکى باش لە مۆندیالى ٢٠١٨ بەدەستنەهێنێت واز لە یارى نێودەوڵەتى دەهێنێت وهەروەها ئەگەر دۆخى ئەرجەنتین لە جامى جیهانى روسیا بەباشى نەڕوات، ئەوا پێویستە هەموویان لە هەڵبژاردەکەدا نەمێنن و بەقورسى دەزانێت کەسیان بەردەوامبن.
میسى دەشڵێت "هاندەران لە بینینى هەمان دەموچاوەکان بێزاردەبن، لەبەرئەوە هەست بە ناخۆشى دەکەم، چونکە دەزانم چى چاوەڕێمان دەکات کاتێک شتەکان لە مۆندیالى داهاتوو بە باشى نەڕۆن، لەبەرئەوە خەڵکى ئەنجامیان دەوێت، گەر واش نەبوو داواى دەموچاوى نوێ دەکات".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو