بێدەنگی ئاسمان لەفێستیڤاڵێكی ئیسرائیل بەشدارە

  2017-12-21 15:05      145 جار بینراوە        کۆمێنت

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی وڵاتی ئیسرائیل بەشداری پێشبڕكێی سەرەكی  بردنەوەی خەڵاتەكانی بەشی ئەنیمەیشنی فێستیڤاڵ دەكات.
 بێدەنگی ئاسمان ماوەكەی 100 چركەیەو بەرهەمی ساڵی 2017-یەو نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرەو بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 4 مانگدا بەشداری لەزیاتر لە 40 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی كردوە و چەند خەڵاتێكیشی بەدەستهێناوە.
سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵڵا نووسیویەتی و كاری گرافیك و دەنگ لەلایەن سەباح شەهدی و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو