ئەمڕۆ کلاسیکۆ هەموو چاوەکان دەباتە مەدرید و ریکۆرد تۆماردەکات

  2017-12-23 11:40      387 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند کاتژمێرێكی تر  یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەموو چاوەکان دەباتە سەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی یەکێک لە بەهێزترین و سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی جیهان لە گەڕی 17ی لالیگا.

کاتژمێر 15:00 بەکاتی باشووری هەردوو یانە بۆ یەکەمجار لە نیوەڕۆدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و بەهۆی ئەمشەوە یارییەکە لە رووی بینەرەوە ریکۆردێکی مێژوویی تۆماردەکات و یەک ملیار بینەر تێپەڕدەکات کە 30 کامێرای 4K بۆ یەکەمجار رووماڵی یارییەکە دەکەن و یارییەکە بۆ 182 وڵاتی جیهان دەگوازنەوە.

کلاسیکۆی ئەمجارە جیاوازییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا لەم وەرزەی لالیگادا نەدۆڕاوە و بەجیاوازیی 11 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدایە، بۆیە زۆرن ئەوانەی پێیان وایە بردنەوەی کەتەلۆنییەکان لە یارییەکەدا ریال مەدرید دەخاتە دەرەوەی رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکە.

بەر لەیارییەکە زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید ئامادەیی تەواوی پێکهاتەکەی بۆ یارییەکە راگەیاند و هەموو ئەو گومانانەشی رەواندەوە کە باسیان لە بەشدارینەکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا دەکرد، کاتێک گوتی ئەو یاریزانە 100% بۆ یارییەکە ئامادەیە و بەشداری دەکات.

لەبەرامبەردا ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا گوتی، ئێمە بۆ بردنەوە دەچینە مەدرید و بەو هیوایەم ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا پێشکەشبکەین و یارییەکە ببەینەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو