چین ملیارەها دۆلاری لە پیشەسازی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە دەستدەكەوێت

  2017-12-24 11:40      414 جار بینراوە        کۆمێنت
فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی Mi Drone چینی

چین پێشبینی دەكات بەهای پیشەسازی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان ساڵانە 40%  بەرزبێتەوە، بەوەش لەساڵی 2020 دەگاتە 60 ملیار یوان(9.1 دۆلار).

بەگوێرەی وەزارەتی پیشەسازی و تەكنۆلۆژیای زانیارییەكانی چین، بەهای بازاڕ سێ‌ هێندە زیاد دەكات و لەساڵی 2025دا دەگاتە 180 ملیار یوان.

لەم چەند ساڵانەی رابردوودا پیشەسازی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان بەشێوەیەكی خێرا پەرەیسەند، ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی لە بواری رووپێویی و نەخشەكێشان، جگە لە بەكارهێنانی زۆری لەلایەن خەڵكی ئاساییەوە.

سەرچاوە: سایتی RT
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: بەشی كوردی puknow

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو