مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی: مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی كوردستانن

  2017-12-26 16:01      118 جار بینراوە        کۆمێنت

راگه‌یاندنی مهكته‌بی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونی حهزره‌تی عیسای مه‌سیح (د.خ) ، لەخوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كات و رایدەگەیەنێت: هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌، ببێته ماییه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته جیاجیاكانی كوردستان و عێراق و گیانی لێبوورده‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر گه‌شه بكات. 
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌...
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی ڕۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (د.خ)، پیرۆزبایی لەخوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین.
   هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌، ببێته ماییه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته جیاجیاكانی كوردستان و عێراق و گیانی لێبوورده‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر گه‌شه بكات  و هه‌موو پێكهاته‌كان به سه‌رفرازیی و ئاسوده‌یی بژین. 
  خوشك و برا مه‌سیحه‌كانمان، پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و رێزلێگیراوی كوردستان و عێراقن، هه‌میشه خوازیاری ئاشتی و ته‌بایی بوون، به‌هۆی توندوتیژی تیرۆریستانه‌وه لەڕابردوودا رووبه‌ڕووی ماڵوێرانی و سته‌می جۆراجۆر بوونه‌ته‌وه‌. ئومێده‌وارین كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانیان بێت و ته‌واوی ئاواره‌كانیان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و گوزه‌رانی خۆیان. 
  له‌م بۆنه‌یه‌شدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراقەو پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانیانه‌.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/12/2017

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو