مەكتەبی سیاسی: ساڵی نوێ ساڵی چارەسەركردنی قەیرانەكان بێت

  2017-12-31 14:14      179 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە تیایدا پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردستان دەكات بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ‌ (2018)، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین، لەهەموو بەشەكانی كوردستان ‌و لەهەر شوێنێكی جیهاندان، ئومێدەوارین سەری ساڵێكی ئاسودەو بەختەوەر بەرینەسەر. 

 پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ‌و ئاوارە خۆراگرەكان دەكەین. 

ئومێدەوارین لە ساڵی نوێ‌دا، یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان پتەوتربێت، هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش بەگیانی بەرپرسیارێتی‌و هەستیاری دۆخەكە، كێشە سیاسیەكان چارەسەر بكرێ‌. بە یەكگرتوویی‌و تەبایی گەلەكەمان و لایەنە سیاسیەكان، هەنگاو بنرێ‌ بۆ چارەسەركردنی قەیران، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، گوزەران و بژێوی فەرمانبەران‌و خەڵك باش بكرێ‌‌و ئابوری كوردستان رووەوە بوژانەوە بچێت.

هەروەك هیواخوازین، لەم ساڵە نوێیەدا، بەرێگاچارەی گفتوگۆ و دانوستان، لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی عیراق ‌و تەوافقی نیشتمانی، كێشە و دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند چارەسەری بنەڕەتی بكرێن‌و كۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوەش بهێنرێت، كە بەسەر خورماتوو و هەندێك لە ناوچە دابرێنراوەكاندا سەپێنراوە.  

 جارێكی تر ساڵی نوێ‌ پیرۆزبێت‌و ئومێدی بەختەوەری بۆ گەلی كوردستان دەخوازین. 

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

31/12/2017

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو