مەكتەبی سیاسی، پیرۆزبایی لەكەناڵی كوردسات دەكات

  2018-01-01 22:33      164 جار بینراوە        کۆمێنت
لۆگۆی کەناڵی كوردسات

بەبۆنەی یادی ١٨ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی "كوردسات"، پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەران و هەموو میدیاكارو كارمەندان و تێكرای بینەرانی ئازیزی كەناڵەكە دەكەین.
كەناڵی "كوردسات" وەك نۆبەرەی میدیای بینراوی ئاسمانی لە كوردستانی باشوور و وەك كەناڵێك، كە زیاتر مۆركێكی كولتوری و ڕەسەنایەتی كوردستانیانەی پێوە دیارە، لەماوەی ١٨ ساڵی ڕابوردودا، بە ئاكارێكی بەرزو تەكنیكی میدییانەی هاوچەرخ، خزمەتی بە كوردستان و میدیاش كردووە.
ئومێدەوارین، ئەم یادەتان بكەن بە دەرفەتی پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی كارەكانی ڕابوردوتان و بەشێوەی باشتر بەرنامەرێژی بۆ داهاتوو بكەن.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین، ستایشی ماندووبون و ئەزموون و بەخشە میدییاكانتان دەكەین.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠١٨/١/١

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو