داهاتی سینەمای چینی شەش ئەوەندەی ساڵی 2016 زیادیكردووە

  2018-01-02 15:58      196 جار بینراوە        کۆمێنت
هاوڵاتییەكی چینی لە كاتی گڕینی بلیتی سینەمادا


ئاژانسی شینگوای چینی لەڕاپۆرتێكدا رایگەیاند: لە ساڵی 2017دا داهاتی سینەمای چینی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە بەڕادەیەك گەیشتۆتە 6 ئەوەندەی ساڵی 2016 .

 لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە داهاتی سینەمای چینی لەساڵی 2017دا بۆ 8.59 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە كە دەكاتە 6 ئەوەندەی داهاتی ساڵی 2016، لەهەمانكاتیشدا داهاتی فیلمە بیانییەكانیش لەساڵی 2016 بەرزبۆتەوە. 

راپۆرتەكە بەپشتبەستن بە ئامارەكانی وەزارەتی راگەیاندن و سینەمای چینی ئاشكرایكردووە كە فیلمە ناوخۆییەكان داهاتەكەی گەیشتۆتە 30.1 ملیار یوان لە ساڵی 2017 دا كە دەكاتە 56% ی فڕۆشتنی بلیتی فیلمەكان كە لەو ساڵەكەدا نمایشكراون.

چین لەدوای ویلایەتە یەكگرتووەكان بەگەورەترین بازاری فڕۆشتنی بلیتی سینەما دادەنرێت و لەساڵی رابردوودا 9597 شاشەی سینەمایی دانراون و كۆی ژمارەكەش گەیشتۆتە 50776 شاشە، لەبەرامبەردا لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 40 هەزار شاشەی سینەمایی هەن.
سەرچاوە: رۆیتەرز



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو