ئه‌م خۆراكانه‌ تووشی‌ پیریی‌ پێشوه‌خته‌ت ده‌كه‌ن، خۆت لێیان بپارێزه

  2019-03-30 14:16      276 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رز له‌ شه‌كریان تێدایه‌، ده‌بنه‌هۆی‌ پیربوونی‌ پێست

پێگه‌ی‌ " هیلیس لاین"، ناوی‌ چه‌ند جۆره‌ خۆراكێكی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ پیربوونی‌ پێشوه‌خته‌‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی‌ لێیان بپارێزێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌و خۆراكانه‌ن:

نانی‌ سپی‌ 
ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رز له‌ شه‌كریان تێدایه‌، وه‌كو نانی‌ سپی‌، رێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌وكردنانه‌ زیاد ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ پیربوونی‌ پێست، ئه‌وانه‌ی‌ نانی‌ سپی‌ ده‌خۆن ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری‌ بن‌و له‌ جێگه‌یدا نانی‌ بۆر بخۆن.

شه‌كر
شه‌كر، دوژمنی‌ یه‌كه‌می‌ پێسته‌‌و زۆر به‌كارهێنانی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ پیری‌ پێشوه‌ختی‌ پێست.

رۆن‌و چه‌ورییه‌كان
چه‌وری‌‌و رۆن هۆكاری‌ ئه‌وه‌ن كه‌ پێست هه‌ستیاری‌ زیاتر بێت به‌ تیشكی‌ سه‌روو وه‌نه‌وه‌شه‌یی‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ بۆسه‌ر كۆلاجین‌و نه‌رمونیانی‌ پێست هه‌یه‌. بۆ خۆپاراستن ده‌كرێت رۆنی‌ زه‌یتون به‌كاربهێنرێت. 

ئه‌و گۆشتانه‌ی‌ ده‌ستكاریی‌ كراون
خواردنی‌ ئه‌و گۆشتانه‌ی‌ له‌كارگه‌دا ده‌ستكاریی‌ كراون وه‌كو "هۆت دۆگ" و "سه‌وسه‌ج" ده‌بنه‌هۆی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست‌و لاوازكردنی‌ كۆلاجین.

به‌رهه‌مه‌كانی‌ شیره‌مه‌نی‌
ره‌نگه‌ خواردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ شیره‌مه‌نی‌ ببێته‌هۆی‌ گرفتێك كه‌ سه‌ره‌نجام توانای‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ له‌ نه‌هێشتنی‌ ژه‌هر یان چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ به‌ر پێست ده‌كه‌ون.


سۆده‌ و قاوه‌
خواردنه‌وه‌ی‌ سۆده‌ و قاوه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كافاینیان تێدایه‌، ده‌بێته‌هۆی‌ تێكدانی‌ سیتسمی‌ خه‌وتن‌و زوو ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیریی‌، به‌تایبه‌تی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ چرچ‌و لۆچی‌ له‌سه‌ر پێست‌و به‌تایبه‌تی‌ تریش له‌ژێر چاودا.

خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان
كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر جگه‌رو ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ له‌شی‌ مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی‌ سووربوونه‌وه‌ی‌ پێست‌و له‌ده‌ستدانی‌ كۆلاجین‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڤیتامینی‌ ئه‌ی‌.

په‌تاته‌ی‌ سوره‌وه‌كرا
هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ به‌ڕۆن سوره‌وه‌ده‌كرێن كاریگه‌ریی‌ خراپیان بۆسه‌ر پێست هه‌یه‌‌و هۆكاری‌ زوو پیربوونی‌ مرۆڤن


سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بیه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌ 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو