داهاتەكەی گروپی لوڕ بۆ زیانلێكەوتوانی دەربەندیخان و كرماشانە

  2018-01-04 11:29      135 جار بینراوە        کۆمێنت
گروپی موزیكی لوڕ

لەساڵیادی دامەزراندنیدا، گروپی موزیكی لوڕ، دوو كۆنسێرت لەسلێمانی و هەولێر رێكدەخات و داهاتەكەشی پێشكەش بەزیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی دەربەندیخان و كرماشان دەكات.
لەم كۆنسێرتە هەریەك لەهونەرمەندان (مەسعود عەزیزی و كەنار تەها) بەچەندین گۆرانی بەشداری دەكەن و بڕیاریشە سەعات ٥ی ئێوارەی رۆژی ١٣-١-٢٠١٨ لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی و سەعات ٤ی ئێوارەی رۆژی ١٥-١-٢٠١٨ لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی زەیتوون لەپاركی سامی عەبدولرەحمان لەشاری هەولێر بەڕێوەبچێت و داهاتەكەشی بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی دەربەندیخان و كرماشان دەبێت.
موزیكژەنانی كۆنسێرتەكەش پێكهاتوون لە (نزار زێوێی -تار، جەنگین جەمال -زەڕب و دەف، كاروان مەحمود- نەی، ئەفشین جەمال-كەمانچە، گۆڤەند عەبدوڵڵا- عود، ئاكۆ جەمال - كاخۆن-گۆزە).

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو