سلێمانی ... دەست بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی جۆراوجۆردا دەگیرێت‌

  2019-04-07 14:29      191 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی جۆراوجۆردا گرتووەو نوێنەری تەندروستی لەلیژنەكان دەڵێت،  زیانی زۆری بە تەندروستی هاووڵاتیان گەیاندووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە (7-4-2019)،  ژیار رەئوف نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی دەرمان و دەرهێنانی لەدەست هەموو ئەو كەسانەی كە پسپۆڕی بوارەكە نین، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی پێكهێنراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هەبوونی دەرمانێكی زۆری كوالێتی نزم و كڕین و فرۆشتنی بە بێ رێنماییە زانستی و یاساییەكان زیانی زۆری بەتەندروستی هاووڵاتیان گەیاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەی هاوبەشی تەندروستی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی جۆراوجۆردا گرتووە كە بەشێكی ماوەبەسەرچووەو بەشێكیشی ئەو دەرمانانەیە كە سەرچاوەكانیان‌ نادیارن و نازانرێت لە چ وڵاتێك دروستكراوەو بەشێوەی قاچاغ هاوردەكراوە.
ژیار رەئوف باسی لەوەشكرد، لەماوەی 9 مانگی دەستبەكاربوونی لیژنەكە 722 سەردانیان بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە و هەموو ئەو شوێنانەی هاووڵاتیانی تێدا چارەسەر دەكرێت، كردووە كە 258 پسوڵەی سەرپێچی تۆماركراوە و 40 شوێن ئاگاداركراونەتەوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و كاركردن بن، بەڵام بەهۆی دووبارە سەرپێچیكردنەوە 35 شوێنیان داخراون و رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی    

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو