گروپێكی شانۆی كەركوك خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی شەرەم شێخی بردەوە

  2019-04-08 12:48      79 جار بینراوە        کۆمێنت
نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆی خەون بە جلی كوردی چووە سەر ستەیج و خەڵاتەكەی وەرگرت

لەڕێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی شەرەم  شێخ بۆ شانۆی گەنجان، گرووپی شانۆی هەواری كەركووك، خەڵاتی باشترین شانۆی سەرشەقامی وەرگرت.
رۆژی 7-4- 2019، رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی شەرەم شێخ بۆ شانۆی گەنجان بەڕێوەچوو، تێیدا گروپی شانۆی هەواری كەركووك بەشانۆگەری (خەون)خەڵاتی یەكەمی شانۆی سەر شەقامی لەڤێستیڤاڵی وڵاتی میسر بردەوە، كە كێبڕكێی لەگەڵ 30 شانۆگەری جیهانی دەكرد و دواجار توانی خەڵاتی باشترین شانۆی سەرشەقام وەربگرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو