بەرشەلۆنە توانی سەركەوێت بەسەر مانچستەردا

  2019-04-17 11:56      126 جار بینراوە        کۆمێنت
بەرشەلۆنە توانی سەركەوبە سێ گۆڵ لەمانچستەری بردەوە

یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نۆ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كردو لەیاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەئەنجامی سێ گۆڵ یاریەكەی لێبردەوە.
لەنیوەی یەكەمی یارییەكەوە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەخولەكی 16 لیۆنێل ميسی گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، دوای تەنها چوار خولەك لەو گۆڵە میسی گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بەهەمان توانای دەسپێكی یارییەكە دەركەوتن و لەئەنجامی هێرشەكانیان یاریزانی بەرزایلی كۆتینیۆ لەخولەكی 61-ی یارییەكەدا گۆڵی سێیەمیان تۆمار كردو یارییەكەشیان بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.
بەرشەلۆنە دوو سەركەوتنی تۆمار كردو ميسی و هاوڕێكانی گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین و چاوەڕێی براوەی یارییەكەی لێڤەرپوڵ و پۆرتۆ دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو