هەڵبژاردەی کوردستان لەژاپۆن و کۆریای باشوور یاریدەکات

  2018-01-09 13:35      221 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف.. هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان

بڕیارە هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له‌مانگی 12ـی ئه‌مساڵ بۆ یاریكردن ‌لەگەڵ دوو هه‌رێمی سه‌ر به‌ كۆریای باشوور و ژاپۆن سەردانی هەردوو وڵات بکەن.
ئەم دوو یاریەش دوای بانگهێشتنامەیەک دێت بۆ یاری دۆستانه‌ کە لەلایەن هەردوو هەرێمەوە ئاراستەی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان کراوە.
سەرەتا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌چێته‌ ژاپۆن و دواتریش رووده‌كه‌نه‌ كۆریای باشوور و دووه‌مین یاری دۆستانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی دیكه‌ی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

سەبارەت بە به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش له‌جامی كۆنیفای 2018ـی له‌نده‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ بچێت‌، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: به‌هۆی پێنه‌دانی ڤیزا، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ناتوانێت به‌شداریی له‌و جامەدا  بکات.
سه‌فین كانه‌بی ئاشکراشیکرد کە بەته‌نیا كوردستان له‌ لایه‌ن بەریتانیاوە ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه‌ش له‌ئه‌فریقا و وڵاتانی دیكه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی ڤیزا ناتوانن به‌شداریی له‌ جامی كۆنیفای له‌نده‌ن بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستخستنی ڤیزای یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان له‌ جامی كۆنیفای 2018ـی له‌نده‌ن هه‌بێت.
باسی لەوەشکرد  کە له‌دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كانی كورستان، به‌ دیاریكراوی له‌ سه‌ره‌تای مانگی 5ـی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان رێك ده‌خه‌نه‌وه‌ و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌كه‌نه‌وه‌.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو