حەیدەر عەبادی: حکومەتی فیدڕاڵی پابەندە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان

  2018-01-10 10:51      338 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەکۆنگرەی ھەفتانەیدا كە شەوی  رابردوو ئەنجامیدا رایگەیاند: حکومەتی فیدڕاڵی پابەندە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان  بەمیکانزمەی حکومەتی ناوەندی نەک بەمیکانزمی حکومەتی ھەرێم.

عەبادی ئەوەشی راگەیاند: مووچه‌ دابه‌شده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌شێوازی خۆمان نه‌ك به‌شێوازی هه‌رێم، ده‌مانه‌وێت مووچه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ده‌ست فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌ك ده‌ستی حزبه‌كان.
وتیشی:  هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2017، بڕی 9 ترلیۆن دیناری له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ده‌ستكه‌وتووه‌، جگه‌ له‌ داهاتی دیكه‌ كه‌ڕانه‌گه‌یاندراوه‌، ئه‌و داهاته‌ی كه‌هه‌رێم له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستی كه‌وتووه‌، نه‌خراوه‌ته‌ حیسابی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، كه‌سیش نازانێت ئه‌و پاره‌یه‌ چی لێهاتووه‌و له‌چ حیسابێك دانراوه‌.
راشیگەیاند كە ئەوان جدی نین له‌پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق و رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو