ئەمشەو بەرشە ئاهەنگ دەگێڕێت

  2019-04-27 12:31      115 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمشەو چەند یارییەك لەخولی ئیسپانی ئەنجامدەدرێت و لەیەكێك لەیارییەكان یانەی بەرشەلۆنەی خاوەنی پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكە میوانداری یانەی لیڤانتی دەكات.
ئەمشەو هەفتەی 34ی خولی پلەیەكی ئیسپانیا ئەنجامدەدرێت و بەرشەلۆنە بە80 خاڵ لەپلەی یەكەمدایەو بەجیاوازی 9 خاڵ لەپێش ئەتلەتیكۆ مەدریدی ركابەرییەوەیە، لەئەگەری بردنەوەی یانەی بارسا ئەمشەو لەیاریگاو لەبەردەم هاندەرانی خۆی ئاهەنگ دەگێڕێت و بە3 هەفتە پێش كۆتاییهاتنی خولەكە دەبێتە پاڵەوان.
بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو بۆ بەرشە زۆر كاریگەرە، چونكە ئەگەر یارییەكە بباتەوە ئیتر كێشەی لەخولی ئیسپانیا نامێنێت و دەتوانێت بەتەواوی سەرنجی خۆی لەسەر یارییەكەی بەرامبەر لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لەخولی یانە پاڵەوانەكان دابنێت و زیاتر خۆی بۆ ئەو یارییە ئامادە بكات، كەبڕیارە لە1ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو