گەرمكردنی بزوێنەر زیان بەئۆتۆمبێلەكەت دەگەیەنێت

  2018-01-10 12:35      814 جار بینراوە        کۆمێنت
زیانبەركەوتنی ئۆتۆمبێلێك لەكاتی گەرمكردنی بزوێنەرەكەیدا

دانانی ئۆتۆمبێل بەدرێژایی شەوێكی سارد بێ بەكارهێنانی , بەتەواوی بزوێنەرەكەی سارد دەكاتەوە، ئایا گەرمكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل و دواتر لێخوڕینی زیانی هەیە، یاخود سوود.
بەپێی رێنماییەكانی سایتی "رۆد ئاند تراك"  گەرمكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل و دواتر لێخوڕینی زیانی هەیە بۆ ئۆتۆمبێلەكە نەك سوود، چونكە بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەكان دەستبەجێ سوتەمەنی وەردەگرن لەكاتی داگیرسانیدا، بۆیە واباشترە راستەوخۆ دەست بەلیخوڕینی بكرێت.
لەهەمان كاتیشدا داگیرسانی ئۆتۆمبێل و بەجێهێشتنی دەبێتە هۆی تێكەڵبونی بەنزینی نەسووتاو رۆنی بزوێنەرەكە، هەندێك جار دەبێتە هۆكارێك بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەكە كاتێك دایدەگیرسێنی و بەجێی دەهێڵیت.

سەرچاوە: سكای نیوز


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو