زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فەخری بەخشییە هونەرمەند مەزهەری خالقی

  2019-05-02 20:40      163 جار بینراوە        کۆمێنت
هونەرمەند مەزهەری خالقی دکتۆرای فەخری زانکۆی سلێمانی پێبەخشرا

لەرێورەسمێكدا زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فەخری بەخشییە هونەمەندی گەورەی كورد مەزهەری خالقی.
ئێوارەی ئەمڕۆ 2-5-2019، لە رێورەسمێكداو لەبەرامبەر خزمەتی بێپایانی بەهونەرو كلتوری بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی و سەرۆكی چەند زانكۆیەكی حكومی و تایبەتی و رۆشنبیران و هونەرمەندان و هەوادارانی، زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فەخری بەخشییە هونەمەندی گەورەی كورد مەزهەری خالقی.
سەرەتای رێورەسمەكە هەریەك  لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەدوو وتاری جیاوازدا باسیان لەكارو خزمەت و هەوڵەكانی هونەرمەند مەزهەری خاڵقی كردو ئاماژەیان بەوەكرد  هونەری هەر میللەتێك بەشێكە لەمێژوو كلتورو زامن و سەروەری ئەو میللەتە، بۆیە وەك میللەتی كورد پێویستە بە گرنگییەوە پارێزگاری لە هونەری میللەتەكەمان بكەین، تاكو كلتوری میللەتەكەمان لەناو نەچێت و هەردەم بە زیندوویی بمێنێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی رێورەسمەكەدا سێ فیلمی دۆكیومێنتاری لەسەر ژیان و كارەكانی و ئەزموونی هونەری و بەرهەمەكانی و مامۆستا مەزهەری خالقی نمایشكرا.
دوابەدوای ئەوە ئەنجومەنی زانكۆ دكتۆرای فەخریان بەخشییە مامۆستا مەزهەری خالقی.
دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دكتۆرای فەخری، ھونەرمەند مەزھەری خالقی رایگەیاند: ئەو بڕوانامەیەی وەرمگرتووە زۆر دڵخۆشی كردم، چونكە ئەوە رێزلێنانی میللەتێكە لەو ھەوڵەی داومە، بۆیە بڕوانامەكە ھاوبەش دەكەم لەگەڵ ئەو ھونەرمەندانەی تر كە بۆ خزمەتكردنی ھونەری كورد كاریان كردووە.

فۆتۆ: محەمەد ئەحمەد عەلی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو