یەکێتی ئەوروپا عیراقییەكان دەنێرێتەوە

  2018-01-10 18:42      139 جار بینراوە        کۆمێنت
ژمارەیەك پەنابەر لەیەكێك لەوڵاتە ئەوروپییەكان

كۆمسیۆنی پەنابەران لەیەكێتی ئەوروپا پێشنیاری ناردنەوەی ئەو عیراقیانە دەكات كە لەوڵاتانی ئەوروپا مافی پەنابەرییان رەتكراوەتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش 11ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆدەبنەوە.
کۆمیسیۆنی ئەوروپی بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا رۆژی 22ی ئەم مانگەی بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای بۆ قسەکردن لەسەر پێشنیاری ناردنەوەی ئەو عێراقیانە دەستنیشانکرد کەداوای مافی پەنابەریان لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕەتکراوەتەوەو هەمانکات کۆمیسیۆنی پەنابەران لەیەکێتی ئەوروپا کردنەوەی دەرگای گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا سەبارەت بەگەڕانەوەی ئەو عێراقیانەی کەداوای مافی پەنابەریان لەوڵاتانی ئەوروپا ڕەتکراوەتەوە ئاشکراکرد.
ئەم پێشنیارەی یەکیتی ئەوروپاش دوای ئەوە هات کەعێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاندو ئارامیی گەڕاوتەوە بۆ زۆربەی شارەکانی عێراق ئامانجیش لەکردنەوەی دانوساندن و گفتوگۆی کراوە لەگەڵ عێراقدا کارئاسانییە بۆ ئەو عێراقیانەی کەداوای مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە.
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێیوایە لەڕێگەی ئەو گفتوگۆیانەوە دەتوانن ڕێوشوێی گونجاو بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و ئەوانەی کە لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا داوای مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە بگرنەبەر هەر لەمیانەی ئەو گفتوگۆیانەوە یەکێتی ئەوروپا خوازیارە پشتگیری پرۆسەی دیموکراتی عێراق بکات لەهەموویان گرنگتر پشتگیری لەبەدیهێنانی ئاشتەوایی و نزیککردنەوەی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و دامەزراندنی سیستەمێکی دەسەڵاتی یاسایی سەربەخۆ لەعێراقدا.
بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگرینی گفتوگۆکانی لەو بارەیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا دەستپێبکات.
حەیدەر عەبادی مانگی رابردوو ڕایگەیاند: شەڕی دژی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی داعش کۆتاییپێهات کەلە 2014 وە ئێخەی عێراق و ناوچەکەی گرتبوو.
ئەڵمانیا: شیهاب عوسمان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو