ئەمڕۆ كورد بڕیاردەدات

  2018-01-11 10:11      244 جار بینراوە        کۆمێنت

كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ 11/1/2018، سەرجەم حزبە كوردییەكان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر بەشداریكردنی سەرجەم لایەنە كوردییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیەك لیست و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیش رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەكە لەسەر ئاستی باڵای حزبەكان دەبێت و بۆ بڕیاردانە لەسەر بەشداریكردنی كورد بەیەك لیست.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە(Puknow)ی راگەیاند: ئەمڕۆ لەبارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرجەم حزبە كوردییەكان بەڕێوەدەچێت، وتیشی: مەبەستی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە سەبارەت بەهەڵبژارنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوەكو كورد بەیەك لیست بەشداری بكات.
سەعدی پیرە باسی لەوەشكرد، كۆبوونەوەكە لەسەر ئاستی باڵای حزبەكان دەبێت و سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش بەشداردەبن لەكۆبوونەوەكە.
ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ (Puknow) روونیكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەسەر پێشنیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو بەمەبەستی گفتوگۆو بڕیاردانە لەسەر بەشداریكردنی سەرجەم لایەنە كوردیەكان بەیەك لیست لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكردووە.

 

بابەتی زیاتر

كەش و هەوا 2018-04-24 11:08

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو