بومەلەرزەكە 3 جار بەغدای هەژاند
لەباشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان بومەلەرزە روویدا

  2018-01-11 10:26      358 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

كاتژمێر دەو یەك دەقیقەی ئەمڕۆ 11/1/2018، بومەلەرزە لەچەند شارێكی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەكرماشانی ئێرانیش روویداو گوڕەكەشی (5.5) پلە بووەو میدیاكانی عیراقیش رایانگەیاند: لەماوەی یەك كاتژمێردا سێ جار بومەلەرزە لەبەغدا روویداوە.
بومەلەرزە لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی هەستی پێكراوەو لەناوەڕاست و باشووری عیراقیش لەشارەكانی بەغداو واست و دیالەی بومەلەرزە روویداوەز
گوڕی بومەلەرزەكەی كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش 5.6 پلە بووە.
لەماوەی رابردوودا چەندینجار بومەلەرزە لەهەرێمی كوردستان و عیراق و ئێران بەگوڕی جیاواز روویداوەو بەهۆیەوە جگە لەزیانی گیانی زیانی مادیشی لێكەوتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو