کەمبوونەوەی مەترسییەکان، ٦٠٠ شەقامی بەغدا-ی کردۆتەوە

  2018-01-11 11:45      143 جار بینراوە        کۆمێنت
بەغدا

بەهۆی کۆتایهاتنی داعش و کەمبوونەوەی مەترسییەکان، نزیکەی ٦٠٠ شەقامی سەرەکی و لاوەکی داخراوی بەغدا کراونەتەوە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا فەریق روکن عەبدولجەلیل روبەیعی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بەغداد رایگەیاند: دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بەھێز بەچواردەوری بەغداد لەقۆناغی کۆتاییدایە و رێژەی بەرقراربوونی ئاسایش و دڵنیایی لەو شارە گەیشتۆتە ٩٠٪.
روبەیعی ئاماژەی بەوەشکرد کە لەباشوورو رۆژئاوای شارەکە بەڕێژەی ١٠٠٪ مەترسییەکان نەماون و ئەمن و ئاسایش بەرقەرارە، بەڵام لەبەشی باشووردا گرفتیان هەیەو لەهەوڵی ئەوەدان بەتەواوی ئاسایش بۆ شارەکە بگەڕێننەوەو بەدروستکردنی ئەم پشتێنە ئەمنیەش ئێستا بەڕێژەی ٩٠٪ و زیاتریش کۆنتڕۆڵی بەغدا کراوە.
سەبارەت بە کردنەوەی شەقامە داخراوەکانیش، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بەغدا ئاشکرایکرد کە ٦٠٠  شەقامی سەرەکی و لاوەکی لەھەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی بەغدا بەڕووی ھاتووچۆی ھاوڵاتییاندا کراونەتەوە کە کاریگەریەکی باشی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی قەرەبالخی لەناوچەکە کە ھەندێکیان بەھۆی مەترسی کردەوەو پەلاماری تیرۆریستییەوە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە داخرابوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو