جۆرە پاككەرەوەیەك زیان بەپێست دەگەیەنێت

  2019-05-12 12:44      88 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوە‌ دەگرن و نوێنەری كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانی دەڵێت زیان بەپێستی خانمان دەگەیەنێت.
چیمەن بایز، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند، بەهۆی گومانی خراپ بوون لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوەدا گیراوە و نمونەی رەوانەی كوالێتی كۆنترۆڵ كراوە بۆ پشكنین، وتیشی: ئەو پاككەرەوەی دەستی بەسەردا گیراوە لەجۆری (پلورا)یە بڕەكەی (35) تۆنە و بە بۆنەكانی شلك و لیمۆ سێو دروستكراوە، بۆ شتنی قاپ و پێداوستی ناوماڵ بەكاردەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی كیمیایی بۆ كراوە، دەركەوتووە كە شیاوی بەكارهێنان نییە و زیان بەپێستی ئەو خانمانەی بەكاریدەهێنن دەگەیەنێت.
راشیگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەو ماددەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەی رووبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو