دەستبەسەر 24 تۆن شوتی خراپبوودا گیرا

  2019-05-13 10:23      117 جار بینراوە        کۆمێنت

لە مەرزی تەوێڵە ـ شوشمێ، دەستبەسەر 24 تۆن شوتی ئێرانیی خراپبوودا گیرا. 
حەمید بارام هەورامی، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكالی‌ مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ لە سنوری ناحیەی بیارە، دەستبەسەر 24 تۆن شوتی هاوردەكراو گیرا، وتیشی: ئەو شوتییانە بەهۆی دەرنەچوونیان لەپشكنین، ویسترابوو بەڕێگەی قاچاخ بهێنرێتە خاكی هەرێمەوە، بەڵام رێگەی پێنەدرا، لەئێستاشدا بەدوای خاوەنەكەی دەگەڕێین.
ئاشكراشیكرد، لەچەند رۆژی رابردودا بەھەمان شێوە دەستگیراوە بەسەر بری زیاتر لە 13 تۆن شوتی خراپ كە ئەویش بەهەمانشێوە لەپشكنین دەرنەچوو بوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو