سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خانەنشینان: هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی خانەنشین بكرێن بەو شێوەیەی لەبەغدا كاری پێ دەكرێت

  2018-01-11 17:08      856 جار بینراوە        کۆمێنت
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبارەی پرۆژەی چاكسازی حكومەت لەمووچەی خانەنشینان و پلە باڵاكان رایگەیاند: هەندێك یاساناس تەفسیری جیاواز دەكەن بۆ دەقی (بڕگەی یەكەم لە ماددەی سێیەم لە پڕۆژە یاسای چاكسازی) كە تایبەتە بە (خانەنشینی وەزیر و ئەندام پەرلەمان و خاوەن پلە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان) كە دەڵێن ماددەی 37 لەیاسای خانەنشینی فیدڕاڵی هەڵوەشاوەتەوە بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی و كاری پێناكرێ و گوایە بەسەر ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی شورا تێپەڕ بووە.
ئامانج رەحیم دەشڵێت: بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ لە دوای راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی شورا بەنووسراوی ژمارە (213) مەبەستی ئەنجومەنی وەزیرانمان رونكردەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە تەنها مەبەست لەئاماژەدان بە ماددەی 37 بۆ دووبارە نەكردنەوەی ناوی خاوەن وەزیفە باڵاكانە نەك حوكمی ماددەكەو ئەمەش هیچ كاریگەرییەكی نابێت لەسەر مەبەستی سەرەكی پڕۆژە یاساكە بۆ راگرتنی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان لە هەرێم بە لەسەدا هەشتای مەقتوع لە مووچەو دەرماڵەو لەبری ئەوە دەبێت ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی بەپێی تەمەن و ساڵانی خزمەت خانەنشین بكرێن بەو شێوەیەی كە ئێستا لە بەغدا كاری پێ دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو