سلێمانی ... 27 تۆن خورما لەناودەبرێت

  2019-05-15 14:17      89 جار بینراوە        کۆمێنت

بەگومانی خراپ بوون، ئاسایشی سلێمانی‌ دەستی بەسەر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووەو رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كردووە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست بەرامبەری‌.
لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە، لە عەلوە نوێكەی شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووە كەگومانی خراپ بوونی لێكردووەو رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی كردووە بۆ كاری پێویست. 
ئەو خورمایەی ‌خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە لەجۆری زهدیە ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە، دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە.
‌تەواوی خورما دەست بەسەرداگیراوەكە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو