مەلا بەختیار: ئەوانەی كە لەیەكێتیی چوونەتە دەرەوەو حزبی خۆیان دروستكردووە، ئازادن و بەشبەحاڵی خۆم بەرگریان لێدەكەم

  2018-01-11 19:30      731 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێکی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و مەڵبەندی خانەقین

لەكۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی خانەقین كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، هەڤاڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەبارەی جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح و هاودیدەكانی وتی:هەتا دوێنێ كە قسەمان دەكردو رەخنەمان دەگرت، هەوڵدەدرا ئەمە روونەدات، چونكە كاك بەرهەم سووربوو لەسەر باوەڕی خۆیی‌و دوێنێ كۆنگرەی بەست.
وتیشی: بەڵام لەمەودوا، قبوڵ ناكەم بەرامبەر ئەو هەڤاڵانە كە لەیەكێتیی چوونەتە دەرەوەو حزبی خۆیان دروست كردووە، هەموو یان ئازادن‌و ئەگەر كەسێكیش هەبێ بیر لەوە بكاتەوە ئیهانەیان بكات، بەشبەحاڵی خۆم بەرگریان لێدەكەم. چونكە ئەوان رێگەی خۆیان‌و ئێمەش رێگەی خۆمان گرتۆتەبەر.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو