یاری مینا، یەكەم یاریزانی كۆڵۆمبی لەبەرشەلۆنە

  2018-01-11 21:43      235 جار بینراوە        کۆمێنت
یاری مینا.. یاریزانە نوێکەی بەرشەلۆنە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاری مینا-ی، بەرگریكاری كۆڵۆمبی و یانەی پالمێراسی بەرازیلی بۆ ریزەكانی راگەیاند و بووە دووەم گرێبەستی وەرزی زستانەی یانەكە لەدوای فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی كە بەبڕی 160 ملیۆن یۆرۆ لەم هەفتەیەدا لە یانەی لیڤەرپوڵەوە رووی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد.
بەپێی راگەیەندراوی یانەكە گرێبەستی یاریزانەكە تاوەكو ساڵی 2023 دەبێت و بەرامبەر 11.8 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەكرێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەش 100 ملیۆن یۆرۆیە.

چەند زانیارییەك لەسەر یاری مینا

- ناوی تەواو: یاری فێرناندۆ مینا گۆنزالێس
- تەمەن: 23 ساڵ
- شوێنی یاریكردن: دڵی بەرگری
- هەڵبژاردە: كۆڵۆمبیا
- یەكەم یاریزانی كۆڵۆمبیە یاریی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بكات.
- درێژی باڵای 195 سانتیمەترە و دەبێتە درێژترین یاریزانی ئەو یانەیە.
- یەكەم دەركەوتنی بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە لە شەشی ئۆكتۆبەری ساڵی 2016دا بووە.
- بە درێسی چوار یانەوە لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بینراوە، لە یانەی دیپۆرتیڤۆ باستۆ بەدرێسی ژمارە 3 دەركەوتووە، درێسی ژمارە 26 لە یانەی ئیندبندینتی سنتافیە و پالمێراس پۆشیوە، لە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیاش درێسەكانی 13 و 16ی پۆشیوە.
- لەگەڵ یانەی سانتا نازناوی خولی كۆڵۆمبی لە ساڵی 2014 بەدەستدەهێنێت، لەگەڵ هەمان یانە لە ساڵی 2015 نازناوی كۆپا سودا ئەمریكانا بەدەستدەهێنێت و لەگەڵ یانەی پالمێراس لە ساڵی 2016 نازناوی خولی بەرازیلی بەرزدەكاتەوە.
- سەرەتای یاریكردنی وەك گۆڵپارێز بووە، بەڵام لاسایی خانەوادەكەی كردووەتەوە و شوێنی یاریكردنی گۆڕیووە و بۆتە بەرگریكار.
- ساڵی 2016 سەرپەرشتی پڕۆژەیەكی خێرخوازیكردووە و هاوكاریی بەسەر 2000 كەسدا دابەشكردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو