دەست بەسەر بڕێك خواردەمەنی بەسەرچوودا دەگیرێت

  2019-05-19 12:34      85 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی كاروچالاكیەكانیان چڕتڕكردۆتەوە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەماوەی مانگی رەمەزاندا تاوەكو رێگری بكەن لەو خواردن و خواردنەوانەی بەشێوەیەكی ناتەندروست دەفروشرێت.
ئەو لیژنانە لەدوو رۆژی رابردوودا توانیان دەستبگرن بەسەر 150 كیلۆگرام خواردەمەنی بەسەرچوو و 15 لیتر خواردنەوەی ناتەندروست و 60 كیلۆگرام زەیت كەبەشێوەیەكی ناتەندروست هەڵگیرابوو بۆئەوەی جارێكی دیكە بەكاربهێنرێتەوەو هەروەها دەستگیرا بەسەر 31 سینی ژەنگاوی و ناتەندروست لەسەمونخانەیەك لە گەڕەكی زەرگەتە و سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگاداركردنەوە و پسووڵەی سەرپێچیان بۆ كرا.
هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بەداخستنی كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بەهۆی گوێ نەدان بە مەرجە تەندروستیەكان و بەكارهێنانی مەوادی ماوە بەسەرچوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو