دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا کرا

  2019-05-19 22:33      415 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمشەو 19-5-2019، دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کراو باڵیۆزخانەکەش زەنگی هۆشداری لێدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشكرایكرد، دوو مووشەکی کاتیۆشا لەناوەڕاستی ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیش رایگەیاندووە: بەمووشەکی کاتیۆشا ناوچەی سەوزی بەغدا کراوەتە ئامانج کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای تێدایە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: هێزێکی زۆری ئەمنیی عیراق لەناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوەو لێکۆڵینەوەکانیش دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی سەرچاوەی مووشەکەکان بدۆزنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەکارمەندە ناپێویستەکانی لەباڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداو کونسوڵگەری لەهەولێر کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو