فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیران ئاشكرا كرد

  2019-05-20 17:13      206 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا هەریەك لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نوێنەران ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراكرد.
لەكۆنگرەكەدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند باسمان لە كێشەكانی سەرگەڕان و پەلكانە و گوندەكانی دەوروبەری كەركوك و كێشەی هاوردەكردنی عەرەبەكان بۆ وەدەرنانی كوردەكان كە زەوی خۆیانە كردووە و بەڵێنی چارەسەركردنیان دراوە.
وتیشی: پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك هەندێك لێپیچینەوەی ئیداریی دەكات كە پێچەوانەی یاساكانن و داوامان كردووە سنووری بۆ دابنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كە داوایان لە سەرۆك وەزیران كردووە كە بڕیاری زیادكردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران، جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، وتیشی: خۆشبەختانە وەڵامی سەرۆك وەزیران بۆ داواكاریەكانمان زۆر باش بوو، بۆیە هاووڵاتییانی خۆمان چاوەڕێی مژدەی خۆشبن.
دواتر د. جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران عیراق زۆر ئەرێنی بووەو سەبارەت بە بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكانی خانەقین و دەوروبەری قسەمان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كردووەو ئەوەمان پێ راگەیاندووە، كە مەترسییەكی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو ناوچانە هەیەو پێویستە حكومەتی عیراق كاری جددی بكات بۆ پاراستنی خەڵكی ئەو ناوچانەو دابینكردنی ئاسایش، چونكە ئەوە بە تەنها مەترسی نییە بۆ ئاسایشی هەرێم، بەڵكو مەترسییە بۆ ئاسایشی هەموو عیراق بۆیە دەبێت كاری جددی لەسەر بكرێت.
وتیشی: داوامان لەسەرۆك وەزیران كردووە كە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو چاوی بەكۆمەڵیك لەدانیشتوان و ریش سپی و پیاوە ماقوڵانی خانەقین بكەوێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو