وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق هۆکارى ئاگرکەوتنەوە لەزەوییە کشتوکاڵییەکاندا دەخاتەڕوو

  2019-05-21 16:00      115 جار بینراوە        کۆمێنت
دیاردەى سووتانى زەوییە کشتوکاڵییەکان زیادى کردووە

وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 21ى ئایار، هۆکارى دیاردەى ئاگرکەوتنەوەى نێو زەوییە کشتوکاڵیەکانى چەند پارێزگایەک ئاشکراکردء روونیکردەوە کە دیاردەکە هیچ پەیوەندییەکى بەکارى تێکدەرانەوە نییە.
وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق، لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە : " وەزارەتى کشتوکاڵ بۆى دەرکەوتووە کە ئەو ئاگرکەوتنانە پەیوەندییان بەپاشەڕۆى کێڵگەکانى گەنمەوە هەیە لەهەر یەک لە پارێزگاکامى نەجەف و دیوانیە، بەمەبەستى سوودوەرگرتن لەو پاشەڕۆییانە، دەسوتێندرێن، چونکە رەگەزى کانزاییان تێدایە".
هەروەها دەڵێت: ئەو پاشەڕۆییانە، خۆراک بۆ زەوى دابین دەکەن، هەربۆیە پاشەڕۆکانى گەنم دەسوتێندرێن بۆ ئەوەى لەگەشەکردنء پەرەپێدانى بەرهەمى گەنمدا سوودیان لێوەربگیرێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە کە ئەو رووداوانە پەیوەندییان بەکارى تێکدەرانەوە نییە.
جگە لەپارێزگاکانى باشوورى عیراق، لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا، زەوییەکى زۆرى کشتوکاڵى لە سنوورى کەرکوکء مەخمور و داقوق ئاگریان تێبەربوو ، زیانێکى زۆریان لێکەوتووتەوەو تائێستا لایەنە ئەمنییەکانى عیراق لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکەن.
سەرچاوە: سکاى نیوز عەربییە
وەرگێڕان و داڕشتنەوەى: رێباز زەنگەنە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو