‎کۆسرەت رەسول پشتیوانی بۆ جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دەربڕی

  2019-05-21 16:48      190 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەدیدارەکە

‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ى ئايار، لەشاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیکرد لەژمارەیەکی زۆر ۆە جووتیارانی کەندێناوەو ناحیەی سەرگەڕان.
‎لە دیدارەکەدا بەوردی باس لەکێشەی جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان و سەرجەم ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان کراو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
‎کۆسرەت ڕەسول عەلی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی خۆی بۆ جووتیاران دەربڕی و ڕایگەیاند کە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیارانی کورد دەکەن و. ڕێگەنادەن دەست بەسەر ماڵ و موڵکیان دابگیرێ و. گوتی کەلایەنی پەیوەندیداریان ڕاسپاردووە بەوردی ئاگاداربن و کاری خۆیان بکەن.
‎جێگری سکرتێری گشتی گوتیشی وەک هەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیانی نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکانین و دەمانەوێ هەموومان بەبێ جیاوازی پێکەوە لەسەر ئەو خاکە بژین.
‎لای خۆیانەوە جووتیارانی کورد سوپاسی کۆسرەت ڕەسول عەلیان کردو ڕایانگەیاند کە دەیانەوێ لەسەر زەوی خۆیان کاری جووتیاری خۆیان بکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو