بەفرو سەرما كۆریای باشووری داپۆشیووە

  2018-01-12 16:05      208 جار بینراوە        کۆمێنت
بەفر بارین لە کۆریای باشوور

بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماو بارینی بەفرێكی زۆرەوە، لەكۆریای باشوور پلەی گەرمی گەیشتۆتە 25 پلە لەژێر سفرەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵی كۆریای باشوور ئەمڕۆ رایانگەیاند كە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی ساردو و بارینی بەفرێكی زۆر بەتایبەت لەشاری هۆنگ سۆنگ لەهەرێمی كانگ وون، پلەی گەرمی گەیشتۆتە 24.8 لەژێر سفرەوە.
هەروەها لەدورگەی جیجۆی گەشتیاریشەوە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە هەموو جوڵەیەكی ئاسمانی و دەریایی و وشكانی چوارە رۆژە وەستاوە.
لەهەمانكاتدا سیئۆلی پایتەختیش بەدەر نەبووە لەو شەپۆلە ساردیەو پلەی گەرمیش لەو شارە گەیشتۆتە 15.1 پلە لەژێر سفرەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی كەشناسی لەو وڵاتە پێشبینی دەكات كە تا 14 ئەم مانگە ئەم شەپۆلە بەردەوام بێت و دواتر پلەی گەرمی ئاسایی بێتەوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو