عیراق هەوڵی كارئاسانی دەدات بۆ وەرگرتنی ڤیزای توركیا

  2019-05-22 10:59      217 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق لەپەیوەندیدایە لەگەڵ توركیا بۆ كارئاسانی زیاتر لە وەرگرتنی ڤیزای ئەو وڵاتە.
د. رێبوار كەریم مەحمود ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای كاركردنی لیژنەكەمانەوە هەوڵمانداوە گرنگی بدرێت بەپاسپۆرتی عیراقی و لەو دۆخە خراپە رزگاری بێت كە بەردەوام لەلیستی خوارەوەی پاسپۆرتەكانی وڵاتانە، وتیشی: ئەم بابەتە زیاتر پەیوەندی بەوەزارەتی ناوخۆوە هەیە چونكە پرەنسیپێك هەیە لەپەیوەندی وڵاتان كە بریتی لەمامەڵەكردن بەشێوەی ئاڵوگۆڕ، واتە تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ من بكەی منیش بەهەمان شێوە مامەڵە دەكەمەوە، لەم روەوە پێویستە وەزارەتی ناوخۆی عیراق كارئاسانی بۆ وڵاتان بكات تاوەكو ئەوانیش هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی عیراق بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهاوكاری كۆمەڵێك لیژنەی دیكەی پەرلەمانی عیراق و لایەنی بەرپرس لەحكومەت لەهەوڵداین بۆ باشتركردنی پاسپۆرتی عیراقی و هەنگاوی باشیش لەوبارەیەوە نراوە.
سەبارەت بەوەی دەوترێت هەوڵێك هەیە لەنێوان عیراق و توركیا بۆ لابردنی رسوماتی ڤیزاو كارئاسانی زیاتر لەوبارەیەوە، د. رێبوار كەریم مەحمود ئاشكرایكرد، سێ جۆر ڤیزا لەئێستادا بۆ هاووڵاتیانی عیراق هەیە، ئەوانیش ڤیزایەك كە پێشتر مامەڵەی بۆ دەكرێت، ڤیزایەك كە بەشێوەی ئەلیكترۆنییەو ڤیزایەكی دیكە لەكاتی گەیشتن بەو وڵاتە وەریدەگریت لەناو فڕۆكەخانەكان كە پیشتر لەنێوان عیراق و توركیا بەوجۆرە بوو، بەڵام دوای شەڕی داعش گۆڕانكاری تێدا كرا، بەڵام لەئێستادا دووبارە هەوڵ هەیە بۆ كارئاسانیكردنی وەرگرتنی ڤیزای توركیا و ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو وڵاتە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو