حاكم قادر پشتیوانی خۆی و یەكێتی بۆ پێشخستنی وەرزش دووپاتكردەوە

  2019-05-22 11:15      98 جار بینراوە        کۆمێنت

حاكم قادر حەمە جان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لەئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
شاندێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كە پێكهاتبوو لەهادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و بەشێك لەئەندامانی یەكێتی، لەگەڵ حاكم قادر حەمەجان لە بارەگای مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی كۆبوونەوەو تاوتوێی رەوشی وەرزش و تۆپی پێی كوردستانیان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا حاكم قادر حەمەجان پشتیوانی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دووپات كردەوە لەبرەودان و پێشخستنی وەرزش دوور لەھەموو دەستێوەردانێك .
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو