ژنێكی ئەڵمانی بۆ پارە پەیداكردن كچەكەی بەكارهێناوە

  2018-01-12 17:03      415 جار بینراوە        کۆمێنت

 ژنیكی ئەڵمان بۆ پارە كچە منداڵكارەكەی دەخاتە بەر ئەتكی بەكۆمەڵ و دەستگیر دەكرێت.
 دەستگیركردنی ژنێكی ئەڵمان بەتۆمەتی بەكارهێنانی كچە منداڵەكەی لەكاری سێكسیدا لەگەڵ پیاوان بەرامبەر بەپەیداكردنی برێك پارە دەستگیركرا.
ئەم تاوانە ویژدانی ئەڵمانەكانی هەژاندو میدیاكان لێكدانەوەی جۆرواو جۆریان بۆكردو بەكارێكی قێزەونی دڕندانە ناویانبرد.
لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردنی هەشت كەس لەچەند وڵاتێكی ئەوروپی لەناویاندا سەربازێكی ئەڵمانی بەگومانی بەشداری لەكردەوەی قێزەونی لاقەكردنی منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵ، ڕۆژی پێنج شەممە 11 كانونی دوومی 2018 داواكاری گشتی شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئاماژەی بەئەگەری تێوەگلانی دایكی تەمەن 47 ساڵی و هاوژینی تەمەن 37 ساڵی ئەوكچە تەمەن نۆ ساڵانەیەی داوەو پێدەچێ كارئاسانی بۆ ئەو پیاوانە كردبێ كە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
ئەو دایك و باوكە گومانی ئەوەیان لێدەكرێ ئەو منداڵەیان خستبێتە خزمەت ئارەزووە گڵاوەكانی كەسانی تریشەوە تا كاری سێكسی لەگەڵدا ئەنجام بدەن بەرامبەر بەهەندێك دەستكەوتی مادی.
داواكاری گشتی ڕونیشیكردۆتەوە لەلایەن دەزگا ئەمنیە پەیوەندیدارەكانەوە ئەو منداڵەیان ڕزگار كردووەو ئێستا لەژێرچاودێری حكومەتدایە.
داواكاری گشتی وتیشی: سەربازێكی ئەلمَانی تەمەن 49 ساڵ یەكێكە لەگومانلێكراوەكان و ئێستا لەیەكەیەكی سەربازی ئەڵمانی – فەرەنسی لەناوچەی "ئیلزاس"ی فەرەنسا زیندانیكراوە داواكاری گشتی ئاشكراشیكرد ئەو پیاوانەی تر كە بەو تۆمەتە دەستگیركراون تەمەنیان لەنێوان 32 و43 ساڵیدایە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی
 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو