لەڕێی پرۆژەیەكەوە كۆتایی بەفەرمانبەری بن دیوار دەھێنرێت

  2019-05-22 14:42      371 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عیراق تاكۆتایی ساڵی 2019 پرۆژەی بەئەلكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو دەكات و بانكە حكومی و تایبەت و بیانییەكانیش بەشداری لەپرۆژەكەدا دەكەن.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێكۆڵەری گشتی لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق (جەمال ئەسەدی ) رایگەیاندوە، لەرێی پرۆژەكەوە بەتەواوی كۆتایی بە دیاردەی فەرمانبەری بن دیوار دەھێنرێت و بانكە حكومی و تایبەت و بیانییەكانیش بەشداری لەپرۆژەكەدا دەكەن .
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژەی بەئەلكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران چالاكی ئابوری و بەرھەمی ناوخۆی زیاتر دەكات و دیاردەی گەندەڵی و بندیوار لەنێو مووچە خۆراندا لەناودەبات .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو