کۆسرەت رەسول پێشوازی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد

  2019-05-22 20:18      195 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

‎ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ى ئایار، لە شاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی حاکم قادر حەمەجان کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق.
‎لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوولا کۆک بوون کە بەگفتوگۆو لێکتێگەیشتنی هاوبەش پرسەکان چارەسەر بکرێن.
‎دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، جێگری سکرتێری گشتی و سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ و یەکگوتار بن لە پرسەکانی پەیوەست بەگەلی کورد.
‎هەروەک بەشێک لەدیدارەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕۆڵی یەکێتی لەپرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا و چۆنیەتی ڕۆڵ بینین لە یەکلاکردنەوەی پرسەکاندا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو